ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی نیسان كۆمپانیای لنۆڤۆی چینی په‌رده‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌مین مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌وه لادا.
مۆبایله‌كه كه ناوی K80ی لێنراوه گه‌وره‌ترین ڕامی هه‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 4 گێگابایته‌و پرۆسێسه‌رێكی ئینتێل ئه‌تۆمی له‌سه‌ره كه بتیاتی 64 بته‌و خێراییه‌كه‌ی 1.2 گێگاهێرتزه.
قه‌باره‌ی شاشه‌ی K80 5.5 ئینجه به‌ڕوونی 1080 پیكسڵ و سیستمی كارگێڕی ئه‌ندرۆید 5.0 ناسراو به لۆلیپۆپی له‌سه‌ر كارده‌كات.
بیرگه‌ی ناوه‌كی مۆبایله‌كه 64 گێگابایته له‌گه‌ڵ باتریه‌كی زه‌به‌لاح كه 4000 میلی ئه‌مپێره هه‌روه‌ها كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی .Optical Image Stabilization
جێی باسه كه له ئێستادا ته‌نها دوو مۆبایلی دیكه له جیهاندا خاوه‌نی 4 گێگابایت ڕام-ن كه ئه‌وانیش هه‌ردوو مۆبایلی Asus ZenPhone 2 و Xiaomi Mi Note Proن.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای لینۆڤۆ له 30 ئه‌م مانگه به 299 دۆلار له ڕه‌نگه‌كانی زیویی و ڕه‌ش و سور ده‌خرێته بازاڕه‌كانی چینه‌وه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق