هه واڵ

لایەنە نەرێنییەکانی گەشت کردن بۆ بۆشایی ئاسمان



زۆرن ئەوانەی خەون بەگەشتکردنەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دەبینن، بەڵام لەزمانی ئەوکاسانەوە کە بۆخۆیان ئەو ئەزمونەیان کردووە ، گەشتکردن بەرەو یاخود بۆ بۆشایی ئاسمان، دوچاری چەنین کێشەی تەندروستیت دەکاتەوە، زاناکانیش دەڵێن لەبۆشایی ئاسماندا ئەگەری توشبون بەنەخۆشی مەترسیدار زۆرەو مانەوەی زۆریش، مرۆڤ لاواز و ماندو دەکات.



بابزانین کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆشايی ئاسمان بەپێی تێپڕبونی کات چی لە مرۆڤ دەکات:

 

لەسەرەتای هەڵدانی کەشتییەک بەرەو ئاسمان، بەهۆی خێراییە زۆرکەیەوە، لە دوای تێپەڕبونی تەنها دە چرکە، ئەگەری بورانەوەت زۆرە، هاوکات بەهۆی هێزی کێشکردنی زەوییەوە لەسەر جەستە واهەست دەکەیت کێشت چەند جارێک زیادی کردووە و بەتوندی بەکورسیەکەی ژێرتەوە دەنوسێیت، تەنانەت بەئاستەم دەتوانی دەستەکانت بجوڵێنیت، دواتر بەهۆی خێرایی زۆری کەشتییەکەوهاوکاتیش زۆری هێزی  کێشکردنی زەوییەوە، خوێنی جەستە بەرەو پێکان دەڕوات.

 

پاش تێپەڕبونی دەخولەک و جارێکی تر بەهۆی لاوازی هێزی کێشکردنەو لەسەر گوێچکەلەی ناوەڕاست کە بەرپرسی سەرەکی ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستەیە، گێژبوون ڕودەدات، ئەوبابەتەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشتیوانان و ئاسمانەوانان دروست دەکات بە جۆرێک کە ناتوانن بەباشی کارە گرنگەکانیان ئەنجام بدەن.

 

پاش مانەوەی مرۆڤ بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بۆشایی ئاسماندا دیسانەوە بەهۆی لاوازی هێزی کێشکردنەوە کە پاڵەپەستۆ لەسەر جەستە دروستدەکات و وادەکات شلەمەنی جەستە بەرەو نیوەی سەرەوەی جەستە بڕوات ، ئەوکات هەست بە ئاوسان و قەڵەوبونی روخسارت دەکەیت، هاوکات توێژینەوەکان ئاشکرایان کردوە گەشتکردن بەرەو بۆشایی ئاسمان کاریگەری لەسە توانای بینینیش هەیە.

 

بەهۆی ئەوەی سروشتی مرۆڤ بەجۆرێکە کە هەمو بەشەکانی جەستەی بۆ ئەنجامدانی کارەکان پشت بە هێزی کێشکردن دەبەستێت، لەدوای مانەوەت لە بۆ شایی ئاسماندا بۆ ماوەی یەک هەفتە، ئێسکو ماسولکەکان بەماسولکەکانی دڵیشەوە  باشکارناکەنو لاواز و سست دەبن، گەر بێتو کەشتییەکەت لەسەر هەسارەی  مەریخ بنیشێنیتەوە و ڕێ بکەیت، بەهۆی کەمی هێزی کێشکردنەوە کەکاردەکاتە سەر کەمبونەوەی کالسیۆم لە ئێسکدا، لەهەنگاوی یەکەمدا ئێسکی پێکانت دەشکێن.

 

پاش مانەوەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بۆشایی ئاسماندا، کێشەی کەمخەوی سەرهەڵەدات، بەهۆی ئەوەی سروشتی مرۆڤ واڕاهێنراوە، فێری خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابونە، بۆیە پاش تێپەڕاندنی دووهەفتە لە بۆشایی ئاسماندا، دوچاری کەمخەوی دەبیتەوە، زانایان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پشتیان بە سیستەمی ڕوناکی و تاریکی دەستکرد بەستوە.

 

گەشتکردن و مانەوەی زۆر لە بۆشایی ئاسماندا کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ دروست دەکات، دوای مانەوەمان بۆ ماوەی یەک ساڵ لەبۆشایی ئاسماندا، بەهۆی ئەوەی خرۆکە سپییەکانی خوێن بەرامبەر بەبەکتریا زیان بەخش و ڤایرۆسەکان توانای بەرگریکردنیان کەمدەبێتەوە ولەدەستیدەدەن، جەستە زۆر زوو توشی نەخۆشیی دەبێت و لەهەمانکاتدا بەهۆی تیشکە گەردونییەکانیشەوە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زۆر دەبێت.

 

خەمۆکی  و گۆشەگیری ئەو نەخۆشییە دەرونیانەن کە مرۆڤ دوای دوساڵ مانەوەی لە بۆشای ئاسماندا توشیان دەبێت، دابڕان لە کۆمەڵگا، مرۆڤ توشی شڵەژانی دەرونی دەکات و وادەکات کاتەکان زۆر بە سەختی تێپەڕببن، زانایان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، پەنایان بردۆتە بەر پەرەپێدانی رێگاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هاوکات پەرەدراوە بەدابینکردنی ژینگەیەکی لەباری وەرزشی بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان و خۆسەرقاڵکردن بەگوێگرتن لە موزیک و گۆرانی و...هتد، بۆ دورکەوتنەوە  لەتوشبون بە نەخۆشییەدەرونییەکان.

 

ئێستا لەوانەیە تۆ بڵیی جاتخوا ئەوە گەشتکردنە یان خۆکوشتن!!!

 

لەوەڵامدا دەڵێن:

بەڵێ  گەشتکردنە لەبەر ئەم هۆکارانە:

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە خۆشبەختانە توانراوە زۆربەی ئەوکێشانەی لە بۆشایی ئاسماندا ڕوبەڕوی مرۆڤ دەبێتەوە چارەسەر بکرێت و زەمینەیەکی لەباری نزیک یاخود هاوشێوەی سەر روی زەوی بۆ بڕەخسێنرێت و کەرەستەو جلو بەرگ زۆر باش و بەهێزیان بۆ دروستبکرێت تاکو دوچاری هێج جۆرە نەخۆشییەک نەبن.

 

 

ئاسمانەوانانو کەشتیوانان، لە ڕێگەی چەندین پشکنینی زۆر وردی جەستەیی و دەرونی و بوارەگرنگەکانی ترەوە دەپاڵێورێن و دەستنیشان دەکرێن.

 

ئاسمانەوانانو کەشتیوانان، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە پێشتر لەسەر هاوشێوەی هەمان ژینگەو کەشو هەوای بۆشای ئاسمان چەندین جۆر راهێنانیان پێدەکرێت و ڕاهێنراون و پەرە بەتوانای بەرگری جەستەیی و دەرونیان دراوە، هەر کەسێکیش لە و راهێنانانەدا سەرکەوتون بەدەستنەهێنێتئەوا چانسی بون بەکەشتیوان و ئاسمانەوانی نابێت.

 

 

لەکۆتایی ڤیدیۆی ئەم جارەماندا پێتان دەڵێین، زانستی بۆشایی ئاسمان و پەیبردن بە نهێنییەکانی گەردون گرنگترینی زانستەکانە و بەرداومیش لەپێشکەوتندایە.

 -------------------------

NNA
شه یری بابه ت

ئه دمین Unknown

    كۆمێنت گۆگڵ
    كۆمێنت فه یس بووك

0 التعليقات:

إرسال تعليق