یوری گاگارین له(9)ی ئاداری (1934) له(كلۆشیۆ) نزیك (گزاتسك) شوێنێكه له‌خۆرئاوای (مۆسكو) له‌خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بوه، یوری یه‌كه‌م كه‌س بوه كه چۆته بۆشایی ئاسمان له‌ساڵی (1961)دا.
یوری گاگارین باوكی دارتاش بوه‌و دایكیشی سه‌رگه‌رمی خوێندن بوه، یوری گاگارین سێیه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌ی بوه‌و خوشكه گه‌وره‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی زۆربه‌ی كات له‌ماڵ نه‌بوه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان، وه‌كو زۆربه‌ی خانه‌واده‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت خانه‌واده‌كه‌یان توشی ناخۆشی بووه، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، دوو براشی له‌و جه‌نگه‌دا له‌ده‌ست داوه، وازهێنانی یوری له‌مامۆستای ماتماتیكی‌و په‌یوه‌ندیكردنی به‌هێزی ئاسمانی له له‌شكری سوور، كاریگه‌ری دیاری له‌سه‌ر یوری گاگارین جێهێشتوه.
یوری گاگارین له‌كاتی كاركردنی له‌یه‌كێك له‌كارگه‌كانی ئاسن، هه‌ڵده‌بژێردرێ بۆ مه‌شقكردن له‌په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژی له‌شاری (سرتوف)، له‌كاتی مانه‌وه‌ی له‌وێ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یانه‌یه‌كی فڕۆكه‌وانی‌و مه‌شقكردن بۆ لێخوڕینی فڕۆكه‌ی بچوك، تاوای لێ هات گرنگی به‌و ئاره‌زووه نوێیه‌ی بدات‌و زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ ته‌رخانكرد، تا ئه‌وكاته‌ی فێری هونه‌ری فڕۆكه‌وانی بوو، ئه‌وه‌ش بووه به‌هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به‌كۆلێژی فڕۆكه‌وانی جه‌نگی له(ئۆرنبێرگ) له‌ساڵی (١٩٥٥)، له‌كۆلێژیشدا چاوی كه‌وت به(فالانتیا گۆڕیشیفیا)و له‌ساڵی (١٩٥٧) بو به‌هاوسه‌ری، له‌دوای ته‌واوكردنی مه‌شقه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی (میگ ١٥) له‌بنكه‌یه‌كی ئاسمانی دامه‌زرا.
له‌ساڵی (١٩٦٠) ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌ی بۆشایی گه‌ری سۆڤیه‌تی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان دامه‌زراند بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سی شیاو، به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنیان، بۆ چونه بۆشایی ئاسمان كه گۆڕانێكی دروستكرد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه سه‌ركه‌وتنی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له‌پڕۆژه‌ی بڕینی بۆشایی گه‌ری، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی گه‌ری، له‌هه‌مو بوارێكدا (20) كه‌س هه‌ڵبژێردرا كه یوری گاگارین یه‌كێك بوو له‌و (20) كه‌سه، خرانه ژێر جۆره‌ها شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی لاشه‌یی‌و ده‌روونی ورده‌وه، بۆ دڵنیابون له‌سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كه‌دا، له‌كۆتاییدا ئه‌وه مایه‌وه كه یه‌كێك له‌و دوو ناوه هه‌ڵبژێردرێ (یوری گاگارین، یان گیرمان تیتۆف) بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌چێته بۆشایی ئاسـمان، ئه‌وه بوو یوری گاگارینی كورته باڵایان هه‌ڵبژارد، چونكه له‌كاتی مه‌شق‌و تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووتر بوو.
له(12)ی نیسانی (١٩٦١) یوری گاگارین یه‌كه‌م كه‌س بوو كه زه‌وی بینی له‌بۆشاییه‌وه، به‌سواری گالیسكه‌ی (فۆستۆك١)، به‌پێی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وكاته‌ی كه یوری گاگارین له‌بۆشایی ئاسماندا بوه، وتویه‌تی (هیچ بونێك بۆ خودا نابینم لێره)، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و وته‌یه نییه، چونكه تۆماركراوه ڕیكۆردیه‌كان هیچ جۆرێك له‌و وتانه‌ی تیادا نییه.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی، یوری گاگارین بوو به‌یه‌كێك له‌گرنگترین كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان‌و سه‌ردانی وڵاتانی جیهانی ده‌كرد، وه‌ك ڕیكلامێك بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، به‌هۆی سروشتی كاره‌كه‌یه‌وه كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقكردن بوو له(سیتی ستار)، ئه‌بوایه جارێكی تر هه‌ڵفڕێ به‌سواری فڕۆكه‌ی (میگ-١٥) تا مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی پێ بدرێت، ئه‌وه بوو له(٢٧)ی مارسی (١٩٦٨)، له‌كاتی مه‌شقكردنێكی ئاسایی له‌نزیك (كیزراچ)، به‌هۆی كه‌موكوڕیه‌كی هونه‌ری نه‌زانراو، فڕۆكه‌كه‌ی تێكشكا‌و خۆی‌و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
-----------------------------------------------------------------

0 التعليقات:
إرسال تعليق