كورده‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٢٥ ملیۆن ده‌بن، گه‌وره‌ترین میلله‌تن له‌ڕووی ژماره‌وه له جیهاندا كه هه‌تا ئێستا وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نییه. میلله‌ته بچوكه‌كانی تر له ناوچه‌كه‌دا هه‌موو وڵاتی خۆیان هه‌یه شان به شانی عه‌ره‌به‌كان و فارسه‌كان و توركه‌كان.
جوله‌كه‌كان ئیسرائیل-یان دروستكرد، (یان وه‌ك له كتێبه‌كه‌یاندا دووباره دروستیان كرده‌وه) ئیسرائیل له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌رمینیا و جۆرجیا وه‌ك وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌ركه‌وتن دوای روخان و لێكترازانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
كورده‌كان دووجار نزیكبوونه‌ته‌وه له خه‌ونی دێرینیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، جارێك له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوای روخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، كاتێك به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدرا كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت له په‌یمانی سیڤه‌ر، بۆ دووه‌م جار دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كاتێك كۆماری مه‌هاباد له باكووری رۆژئاوای ئێران بۆ ماوه‌ی ١٠ مانگ حوكمی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له ٦ ملیۆن كه‌سه، به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه ته‌نیا ناوه‌كه‌ی نه‌بێت. له‌ناو وڵاتێكی وێرانه‌دا ئه‌و به‌شه ته‌نیا به‌شێكه كه به‌ته‌واوی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له‌ساڵی (1991)وه كاتێك رۆژئاوا بڕیاریدا كه كورده‌كان بپارێزێت له ده‌ستی سه‌دام حوسێن، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به گه‌شه‌كردن. له كاتێكی گونجاو‌دا شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه شوێنێكی هه‌بێت له ناو كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆدا.
سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا (ودرۆ وێڵسن) كۆمه‌ڵێك بنه‌مای راگه‌یاند كه ده‌بێت گه‌لانی جیهان هه‌لی بێ كێشه‌یان هه‌بێت بۆ پێشكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی. هه‌ر وڵاتێك كه بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و متمانه‌ی به دیموكراتیه‌ت هه‌بێت و رێز له مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی بگرێت پێویسته مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه سه‌ربه‌خۆ بێت.
كورده‌كانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆیان بسه‌لمێنن پێویسته دوپاتی بكه‌نه‌وه دووباره له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌وێت. هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئابووری و دیموكراتیشه‌وه توانای خۆی بسه‌لمێنێت، وڵاته تازه‌كه پێویسته له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه پارێزراو بێت و خۆیان بپارێزن له داواكردنی كوردستانی گه‌وره به قه‌پگرتن له پارچه‌كانی توركیا و سوریا و ئێران. پێویستی به پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێیه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیش رێكبكه‌وێت له‌سه‌ر دیاریكردنی سنوره‌كانیان.
به‌رده‌وامبونی ئابووری له ده‌ستی كورده‌كان دایه. كورده‌كان به‌رده‌وام رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد ده‌كه‌ن، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عیراقیش له به‌غدا له‌كۆتاییدا رازیبوو به‌وه‌ی كه به‌شی شێری به‌ركه‌وێت له قازانجدا. هیوادارن به زوویی بڕی ٨٠٠،٠٠٠ به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مبێنن، له ئێستادا بایی ١٧ملیار دۆلاره لە ساڵێکدا به نرخی ئه‌مڕۆ.
دیموكراسی فه‌راهه‌م بووه، به‌ڵام هێشتا لێوارێكی زبری هه‌یه. كوردستانی عیراق هه‌ڵبژاردنێكی رێك‌وپێك و په‌رله‌مانێكی زیندوو و پارتی سیاسی هه‌مه‌جۆر و میدیایه‌كی به هاش و هوشی هه‌یه. به‌دڵنییایه‌وه دادگاكانی لاوازن و سه‌ركرده‌كانی ده‌ره‌به‌گانه بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێکجار رۆژنامه‌نووسه‌كانی هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و بێزارده‌كرێن و تۆماری مافی مرۆڤیشی بێ كێشه نییه، به‌ڵام زۆر له وڵاته‌كانی ناوچه‌كه دیموكراتی تره و مه‌ترسییه‌كانی كه‌مترن له‌چاو شوێنه‌كانی تری عیراق، ئه‌گه‌رچی توندڕه‌وه ده‌مارگیره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) فشاریان خستووه‌ته سه‌ر به‌درێژایی هه‌موو سنووره‌كانیان. كاره‌سات و خۆكوژییه‌كان و توندوتیژییه‌كان كه له به‌غدا و شوێنه عه‌ره‌بنشینه‌كانی عیراقدا هه‌یه خۆشبه‌ختانه لێره زۆر ده‌گمه‌نه.
سیاسه‌ت له ناوچه‌كه‌دا زۆر سه‌خت و دژواره. توركیا و ئێران بۆماوه‌یه‌كی زۆره دژی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان بوون له عیراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك كورده‌كانی وڵاتی خۆیان داوای هه‌مان سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و كوردستانی عیراق ببێت به موگناتیسێك بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورده یاخیبوه‌كانی وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر.
هێشتا دۆزی كورد لێره له پرۆسه‌یه‌كی باشدایه. وڵاتی سوریا له بارێكی ناجێگیر و سه‌خت دایه بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی كورده‌كانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی جیانه‌بنه‌وه.
ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی كرداری له‌گه‌ڵ دروستكردوون. په‌یوه‌ندی توركیاش له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق زیاتر له هه‌موویان نیگه‌رانی خستووه‌ته دڵی وڵاته هاوسێكان و گه‌رم وگوڕییه‌كی به‌رچاوی پێوه‌یه.
له‌ئێستادا، كورده‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له ژماره‌دا له كورده‌كانی كوردستانی عیراق زۆر زیاترن، واپێده‌چێت كه به راستگۆیانه وازیان له وڵاتی سه‌ربه‌خۆ هێنابێت، به‌ڵكو داوای ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن.
وێڕای ئه‌مه زۆربه‌ی كورده‌كانی كوردستانی توركیا، له ئیستانبوڵ و شوێنه‌كانیتر تێكه‌ڵ بوون و نایانه‌وێت جیا ببنه‌وه. له‌وانه‌یه له دواڕۆژدا توركیا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری سنوره‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی قبوڵ بكات.
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ماوه درێژیش باشه. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌مان نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك یه‌كیان لێده‌ژی بۆ نموونه ئه‌لبانیا دژی ئه‌وه‌بوو كه هاوكاری وڵاته‌كانی هاوڕه‌گه‌زی دراوسێی خۆی له‌باره‌ی هه‌رێمه‌كانه‌وه بكات.
كوردستانی عیراق وڵاتێكی داخراوه به‌ڕووی ده‌ریادا، بۆیه پێویستی به ڕێگایه‌كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ بازاڕی جیهانی، بۆیه زۆر گرنگه كه په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكانی، به‌تایبه‌تی توركیا. وڵاتانی خۆرئاوا ده‌بێ به روون وئاشكرا بڵێن كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هیچ یارمه‌تیه‌ك نادرێت ئه‌گه‌ر كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی هانبدات بۆ جیابوونه‌وه.
بۆ عه‌ره‌به‌كانی عیراقیش تا زیاتر ناسه‌ركه‌وتووبن له به‌ڕێوه‌بردنی پارچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆیان، كه‌متر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كورده‌كان له خۆبه‌ڕێوه‌بردنی خۆیان بوه‌ستێنن.
جیابوونه‌وه و پارچه‌بوون پێشینه‌یه‌ك ده‌چه‌سپێنێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هه‌رچه‌نده كورده‌كانی عیراق ده‌زانن كه ده‌بێ كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا و له دانوستانێكی چڕ‌و ئاڵۆز تێهه‌ڵچن له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه. هه‌ر له كاتی كه‌وتنی شاری موسڵه‌وه (كه به‌ده‌ست داعشه‌كانه‌وه‌یه) كوردستان به‌ره‌و ئه‌گه‌ری زیاتری سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوده‌نێت، له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌كه‌ی كه هه‌ولێره. له‌كاتێكدا سه‌رشێته‌كانی داعش لوره- لور له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی به‌غدادا ده‌كه‌ن، جیابونه‌وه روونادات، به‌ڵام له هه‌ر ساتێكی جیابوونه‌وه‌دا به‌رگریلێكردن و پاراستنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورده‌كان له‌هه‌ر توندوتیژییه‌كی عه‌ره‌به عیراقییه‌كان بۆ هێشتنه‌وه له‌ژێر ده‌ستی خۆیان فه‌راهه‌م ده‌بێت. كورده‌كان وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت و به‌ده‌ستیانهێناوه.
وەرگێڕانی: دارا عەلی
سەرچاوە: economist.com

0 التعليقات:
إرسال تعليق