كۆمپانیای سامسۆنگ له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا كه له‌كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له پێگه‌ی یوتیوب دایناوه، به‌كورتی به‌ره‌وپێش چوونی زنجیره مۆبایلی گالاكسی ئێس-مان به‌بیر دێنێته‌وه.
سامسۆنگ یه‌كه‌م مۆبایلی زنجیره‌ی گالاكسی ئێس له هاوینی 2010دا راگه‌یاند، كه شاشه‌یه‌كی ته‌چی 4 ئینجی هه‌بوو له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی یه‌ك ناوكی به‌خێرایی 1 گێگاهێرتزو كامێرایه‌كی 5 مێگاپیكسڵ.
له 2011دا سامسۆنگ مۆبایلی Samsung Galaxy S2ی راگه‌یاند، كه شاشه‌كه‌ی 4.2 ئینج و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی دوو ناوكی بوو به‌خێرایی 1.2 گێگاهێرتز، هه‌روه‌ها كامێرای دواوه‌ی 8 مێگاپیكسڵ بوو.
ئه‌م مۆبایله سه‌ركه‌وتنێگی گه‌وره‌بوو بۆ كۆمپانیای سامسۆنگ و چه‌ند خه‌ڵاتێكی پێ به‌خشرا وه‌ك خه‌ڵاتی باشترین مۆبایلی ساڵ له MWC.
دواتر له‌ساڵی 2012دا كۆمپانیای ناوبراو Samsung Galaxy S3ی راگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 9 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا.
له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی S3 شاشه‌یه‌كی 4.7 ئینج و رامێكی 1 گێگابایت و پرۆسێسه‌رێكی چوارناوكی له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی 8 مێگاپیكسڵن بوون.
له ساڵی 2013دا سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی هه‌مان زنجیره لادا به‌ناوی Samsung Galaxy S4 كه شاشه‌یه‌كی 5 ئینجی فوڵ ئێچ دی له خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی 13 مێگاپیكسڵ.
پاشان له ساڵی رابردوودا سامسۆنگ نه‌وه‌ی پێنجه‌می زنجیره‌ی Galaxy Sی به جیهان ناساند كه له زۆر رووه‌وه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی چواره‌مدا نه‌بوو بۆیه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بڕێكی كه‌می لێفرۆشرا، مۆبایله‌كه شاشه‌كه‌ی 5.1 ئینجی فوڵ ئێچ دی بوو له‌گه‌ڵ دوو جۆر پرۆسێسه‌رو كامێرایه‌كی 16 مێگاپیكسڵ، هه‌روه‌ها سامسۆنگ تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆرو دژه ئاوی بۆ ئه‌م مۆبایله زیادكرد.
نوێترین نه‌وه‌ی Galaxy Sی كۆمپانیای سامسۆنگ له مانگی رابردوودا له دوو جۆردا راگه‌یه‌نراو كۆمپانیای ناوبراویش وه‌ك تازه‌گه‌ریه‌ك چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پێشووی كرده قوربانی وه‌ك باتری كه‌پس و نه‌هێشتنی شوێنی MicroSD بۆ زیادكردنی بیرگه كه ئه‌مه‌ش پێده‌چێت هه‌ندێ به‌كارهێنه‌ری پێشوو له‌خۆی دوربخاته‌وه. دوای راگه‌یاندی هه‌ردوو جۆره‌كه، مۆبایله‌كه به‌تایبه‌تی جۆری Samsung Galaxy S6 Edge بوو به جوانترین مۆبایل كه كۆمپانیای سامسۆنگ تا ئێستا به‌رهه‌می هێنابێت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق