به‌هۆی بوونی كێشه له ئێرباگه‌كانیان كه دروستكراوی كۆمپانیای تاكاتای ژاپۆنه، هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی تویۆتا و نیسانی ئه‌و وڵاته بڕیاریاندا زیاتر له شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كانی جیهاندا بكێشنه‌وه.
تویۆتا ده‌ڵێت، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌وانه مۆدێله‌كانی كۆرۆلاو فیتز و چه‌ند مۆدێلێكی تر كه به‌رهه‌می نێوان ئازاری 2003 و نۆڤه‌مبه‌ری 2007ن، ده‌گرێته‌وه، له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌كێشێته‌وه.
نیسانیش بڕیاریدا كه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 560 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كاندا بكێشێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ردوو كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه تائێستا هیچ هه‌واڵی هیچ رووداوێكیان پێنه‌گه‌یشتووه كه هۆكاره‌كه‌ی ئێرباگ بووبێت.
تویۆتا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌ری ئۆتۆمبێله له جیهاندا ده‌ڵێت، 35 مۆدێل ئۆتۆمبێل له جیهاندا ده‌گێڕێته‌وه و ملیۆنێك و 360 هه‌زار له‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ناو خودی ژاپۆندان.
ئه‌م كێشانه‌وه‌یه نوێترین هه‌نگاوی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئێرباگی كۆمپانیای تاكاتا كه تائێستا به شه‌ش حاڵه‌تی مردنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه هه‌موویان ئۆتۆمبێلی هیۆندای بوون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هۆندا كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌ری ئۆتۆمبێله له ژاپۆن رایگه‌یاند، خۆی بۆ راگه‌یاندنی كێشانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ئاماده ده‌كات، هۆكاری ئه‌مه‌ش بوونی كێشه‌یه له ئێرباگدا، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ژماره و مۆدێله‌كان نه‌دا.
هه‌ر به‌هۆی بوونی كێشه له ئێرباگ هۆندا له‌ئازاری رابردووش كشانه‌وه‌ی 100 هه‌زار ئۆتۆمبێلی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند.
له ساڵی 2008ه‌وه نزیكه‌ی 25 ملیۆن ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌می 10 كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جیاواز به‌هۆی ئێرباگی كۆمپانیای تاكاته‌وه له بازاڕه‌كاندا كێشراونه‌ته‌وه.
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: nytimes.com

0 التعليقات:
إرسال تعليق