(جۆرج واشنتۆن) یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه كه ڕۆژی ( 11-2-1732)له ناوچه‌ی كاونتی وێستمۆرلاند، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دایكبووه.
یازده ساڵان بوه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ركێكی قورسی له‌به‌خێوكردنی خوشك‌و براكانی كه‌وتۆته سه‌ر شان.
له‌ته‌مه‌نی (26)ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوونێكدا كردووه، به‌ناوی (مارسا داندریج كوریتز) كه بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن (27) ساڵان بووه، له‌پیاوی یه‌كه‌می دوو منداڵی هه‌بووه.
به‌پێی داتاكانی كۆشكی سپی كه له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا (300) كۆیله‌ی هه‌بووه، به‌ڵام پێش مردنی له‌وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا داوایكردووه سه‌رجه‌میان ئازادبكرێن.
(واشنتۆن) به‌دوای دوو حه‌زو ئاره‌زووی تێكه‌هه‌ڵكێشراودا وێڵ بووه، ئه‌وانیش (هونه‌ری نیزامی‌و ڕێژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌وخۆرئاوا)، له‌ساڵی(1759) تاوه‌كو ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌مریكا به‌كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌و زه‌ویه‌كانی له‌ده‌وروبه‌ری چیای (ڤێرنۆ) له‌ئه‌مریكا سه‌رقاڵبووه، دوای پێكهینانی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ (مارتا داندریج كێرتیس) پێكهێناو زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ ژیانێكی سه‌رقاڵ‌و به‌خته‌وه‌ر ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام هه‌موو كات وه‌كوو خاوه‌ن كێڵگه‌كانی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌ستی ده‌كرد له‌لایه‌ن بازرگانانی به‌ریتانیه‌وه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، به‌هۆی یاسا‌و رێساكانی به‌ریتانیاشه‌وه له‌مپه‌ر ده‌هاته سه‌رڕێی.
كاتێك ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا قووڵتر بووه، جۆرج واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كی میانڕه‌وانه، به‌ڵام به‌وره‌یه‌كی به‌هێزه‌وه ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ئه‌وانه‌ی له‌هێڵی به‌رخۆدان بوون، دژ به‌و سنووردانانه‌ی دانرابوون.
كاتێك دووه‌م كۆنگره‌ی (كانتینێنتاڵ) له(مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1775) له‌ویلایه‌تی (فیلادیلفیا)ی ئه‌مریكا گیرا، (جۆرج واشینتۆن) وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی شاندی نوێنه‌رانی ڤیرجینیا به‌شداربوو، هه‌ر له‌وكۆنگره‌یه‌دا، به‌فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای (كانتینێنتاڵ) هه‌ڵبژێردرا.
به‌به‌رده‌وامی واشنتۆن به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌كرد، كه خانه‌نشین بكرێت‌و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زاره‌كه‌ی له‌چیای (ڤێرنۆن)ی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ر زوو بۆیده‌ركه‌وت كه گه‌له‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ماده‌كان‌و یاساكانی كۆنفێدراسیۆن باش به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه بوو به‌بزوێنه‌رێكی سه‌ره‌كی له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه (كۆنڤانسیۆنی) (فیلادلفیا)ی ساڵی(1787)یان لێكه‌وته‌وه، كاتێكیش یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ ده‌رچوو به‌تێكڕای ده‌نگ واشنتۆن به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.
(جۆرج واشنتۆن) له (30ی مانگی نیسانی 1789) له‌كاتێكدا كه له‌سه‌ر باڵكۆنه‌كه‌ی هۆڵی فیدراڵ له(وۆڵ ستریت)ی (نیۆیۆرك) وه‌ستابوو، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سوێندی یاسایی خوارد،
(واشنتۆن) هه‌رگیز سه‌رپێچی‌و دژایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی نه‌ده‌كرد، كه سیاسه‌تی وڵاتیان داده‌ڕشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێی وابوو یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات ئه‌و توانایه‌ی به‌كۆنگرێس داوه، به‌ڵام دیاریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بوو به‌خه‌مێكی گه‌وره‌ی جۆرج واشنتۆن، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو كه كاتێك شۆڕشی فه‌ره‌نسا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له‌نێوان فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیادا هێنایه ئاراوه، واشنتۆن پێشنیازه‌كانی هیچ كام له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و خه‌زێنه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه (تامس جێفرسۆن) لایه‌نگری فه‌ره‌نسای ده‌كرد‌و (ئالێكساندرهه‌میڵتۆن) وه‌زیری خه‌زێنه‌لایه‌نگری به‌ریتانیای ده‌كرد.
(جۆرج واشنتۆن) به‌هۆی ماندوبوونی له‌دنیای سیاسه‌ت‌و هه‌ستكردنی به‌ساڵاچونیه‌وه، بڕیاڕیدا له‌كۆتایی خولی دووه‌مدا خۆی خانه‌نشین بكات، له‌لێدوانه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی ماڵئاوایی له‌كۆشكی كۆماری، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته وڵاته‌كه‌ی سیاسه‌توتوانای ڕۆحی حزبایه‌تی تۆخ‌و ناوچه گه‌رێتی وه‌لانێن، سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، دژی هاوپه‌یمانێتی درێژخایه‌ن هۆشداریدا.
(جۆرج واشنتۆن) دوای خانه‌نشین بوونی شه‌وی(14-12-1799)به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه توشی گه‌رووی بوو، له ویلایه‌تی ڤێرجینیاو له ته‌مه‌نی (67)ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
-----------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: لیستی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا – ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپی

0 التعليقات:
إرسال تعليق