با‌نكی ناوه‌ندی عیراق به‌نیازه سێ فیئه‌ی نوێی دراو بخاته بازاره‌كانه‌وه كه له جۆری پێنج هه‌زار دیناری و 10 هه‌زاری و 25 هه‌زاری و 50 هه‌زاریش بخاته بازاره‌وه، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به نیازه بۆ ئه‌و پرسه‌و پرسی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌نووكه‌یی كۆ ببنه‌وه.
دراوه نوێیه‌كه
حه‌سه‌ن به‌یاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق عیراق ئاشكرایكردووه، كه با‌نكی ناوه‌ندی عیراق پاره‌ی پێنج هه‌زار دیناری و 25 هه‌زار دیناری تازه چاپ ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی باسكردبوو: "با‌نكی ناوه‌ندی پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی دراوی عیراقی ده‌كاته‌وه، پاش ده‌ركردنی 10 هه‌زاریی تازه بڕیاره پێنج هه‌زاری و 25 هه‌زاریی تازه‌ش بخاته بازاره‌وه، كه ئه‌و دوو جۆره پاره‌یه‌ش له‌رووی ئه‌منی زۆر پارێزراو ده‌بن له ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری".
با‌نكی ناوه‌ندی عیراق رۆژی 11 ئه‌یلولی 2014، به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پاره‌ی نوێی 10 هه‌زار دیناری عیراقی خسته بازاڕه‌وه.
به‌یاتی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، با‌نكی ناوه‌ندی دوای ده‌ركردنی 10 هه‌زاره تازه‌كه به شێوازێك 10 هه‌زاریی كۆن له بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ستی پێ ناكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌ماوه‌ی داهاتووشدا با‌نكی ناوه‌ندی عیراق پاره‌ی جۆری 50 هه‌زاریش بۆ پاڵپشتی سیاسه‌تی دراو ده‌خاته بازاره‌كانه‌وه.
هێشتا ده‌ست به كار نه‌بوون
نه‌جیبه نه‌بیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی به نیازه میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی با‌نكی ناوه‌ندی بكات، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی خستنه بازاڕی دراوه نوێیه‌كان و لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراق و چه‌ند پرسێكی دیكه بكات.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان تازه ده‌ستبه‌كار بووه، هێشتا زۆر شت هه‌یه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه‌مان ئه‌و هه‌نگاوانه بنێین".
لابردنی سفره‌كان
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراقی، ده‌نگۆیه‌كی زۆر گه‌رمبوو له ناو خه‌ڵكیدا، ته‌نانه‌ت با‌نكی ناوه‌ندیش چه‌ند جارێك لێدوانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌نگوباسه‌كان له‌و رووه‌وه خامۆش بوون و پێناچێت به‌رنامه‌رێژی بۆ كرابێت.
نه‌جیبه نه‌جیب وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراق پارێزگاری با‌نكی ناوه‌ندی ده‌گۆڕێت و زۆرینه‌ی به‌رپرسه‌كانی لا ده‌برێن، نازانرێت ئه‌و پڕۆسه‌یه چی به‌سه‌ر دێت، بۆیه ره‌نگه پارێزگاری نوێ پڕۆژه‌ی خۆی له‌و بواره‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزگاری ئێستا بزانێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی نامێنێت، ئه‌وا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ناكات".
پاره‌ی دڕا‌و
له‌باره‌ی پاره‌ی دراو و وه‌رگرتنه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ت و با‌نكی ناوه‌ندیه‌وه، نه‌جیبه نه‌جیب وتی: "ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته پاره‌ی كۆن و دڕا‌و له هاوڵاتیان وه‌ربگرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش با‌نكی ناوه‌ندی ده‌توانێت بڕێكی زۆر پاره بخاته بازاڕه‌و له رێگه‌ی لقی بانكه‌كانیشیه‌وه له هه‌ولێر و به‌سره، هاوڵاتیان ده‌توانن پاره دڕاوه‌كانیان به‌رن و له‌باتی ئه‌وانه پاره‌ی نوێ وه‌ربگرن".
پێشتر د. فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عیراق له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی باسكردبوو، كه با‌نكی ناوه‌ندی عیراق سێ ترلیۆن دیناری بۆ ئه‌مساڵی 2014 ته‌رخانكردوه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی دڕا‌و له هاوڵاتیان.
هاوكات، گه‌زیزه محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی با‌نكی هه‌رێم له سلێمانی رایگه‌یاندبوو: ئه‌وان رۆژانه پاره‌ی كۆن و دڕا‌و به پاره‌ی نوێ بۆ هاوڵاتیان ده‌گۆڕنه‌وه و له‌و رووه‌وه تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق