زۆرێك له پیاوان خوازیارن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خانمانی رێكپۆش هه‌بێت، زۆرێكیش هانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ئه‌م پیاوه ئه‌مریكاییه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پیاوانی دیكه‌یه.
جۆش، ئه‌و پیاوه ئه‌مریكاییه‌یه كه ترسی له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر پیتی جۆ-ی هاوسه‌ری كێشی دابه‌زێت، ده‌ستبه‌رداری بێت و به‌جێی بێڵێت، بۆیه هیچ پشتیوانیی ناكات و هانی نادات تۆزێك له‌و كێشه زۆره‌ی كه‌م بكاته‌وه كه به‌ته‌مه‌نی 24 ساڵی گه‌یشتووه‌ته 300 كیلۆگرام.
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو ئه‌م پیاوه هێشتا ئه‌و خواردنانه به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات كه مایه‌ی زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وبوونه، به‌ڵام له‌كاتی خۆشتن و چوونه ته‌والێت هاوكاریی زۆری ده‌كات، پیتی ده‌ڵێت: "كێشه زیاده‌كه‌م وایكردووه هه‌میشه خه‌واڵوو بم، هه‌میشه هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌وم به‌بێ هاوكاریی مێرده‌كه‌م، ده‌ستم ناچێته هیچ و هیچم پێ ناكرێت."
وێڕای ئه‌و كێشانه، ئه‌م خانمه ناتوانێت ژیانی هاوسه‌ریی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا به‌ڕێ بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتا مێرده‌كه‌ی سارد نه‌كردووه‌ته‌وه و هێشتا ئه‌و ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر رۆژێك كێشی دابه‌زێت، لێی جیاببێته‌وه و به‌جێی بێڵێت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق