(ئه‌نجێلا مێركل)ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له (17/7/1954)دا، له‌شاری (هامبورگ)ی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه، ئه‌و یه‌كێكه له‌كاندیداكانی (CDU) یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی.
مێركل، له‌شاری (به‌رلین) ژیاوه‌و له‌ناوه‌ندی فیزیا‌و كیمیای شاره‌كه خوێندوویه‌تی بڕوانامه‌ی دكتۆراشی وه‌رگرتووه.
له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا كرابوو به‌دوو به‌شه‌وه، (ئه‌نجێلامێركل) له‌به‌شی (DDR) واتا كۆماری ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات كه به‌رلین پایته‌ختی ئه‌و به‌شه بوو، له‌به‌شی فیزیا خوێندویه‌تی و هه‌ر له‌و بواره‌دا كاری كردووه، بۆ یه‌كه‌م جار له (2/12/1990)دا بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌رته‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌په‌رله‌مان كه شه‌ش كه‌رت بوو، (ئه‌نجێلا مێركل) هه‌ڵبژێردرا.
له‌ساڵانی (1991 بۆ 1994)دا، مێركل وه‌زیری فیدرالی ژنان‌و گه‌نجان بووه‌و له‌ساڵانی (1994 بۆ 1998)دا وه‌زیری فیدرالی ژینگه بووه، له‌ساڵانی (1998 بۆ 2000)دا سكرتێری گشتی حیزبی (CDU) بووه و له (10/4/2000)وه بووه به‌سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی.
ئه‌نجێلا مێركل، له (22/11/2005)وه تاوه‌كو ئێستا ڕاوێژكاری ووڵاتی ئه‌ڵمانیایه، به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی ئه‌ڵمانیادا، كه پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌و وڵاته بگرێته ده‌ست.
له‌گۆڤاری ئابووری (Forbes) كه یه‌كێكه له‌گۆڤاره به‌ناوبانگ‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان بۆ ساڵی (2014 و 2015) (ئه‌نجێلامێركل) پله‌ی یه‌كه‌می وه‌ك سه‌ركه‌وتووترین‌و ئازاترین ژنی جیهان‌و پله‌ی دووه‌می وه‌ك ئازاترین خه‌ڵكی جیهان به‌ده‌ستهێنا.
-----------------------------------------------------------------

0 التعليقات:
إرسال تعليق