له جیهانی ئینته‌رنێتدا، پاسۆرد به‌شێكی گرنگه له ئه‌كاونت و ئیمه‌یله‌كان بۆ پاراستنیان له هاككردن، له‌وباره‌یه‌وه به‌رنامه‌ی "بیرت لاپ" له‌سه‌ر سایتی (BBC) بریتانی سێ رێگای خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئاشكراكردنی پاسۆرد، هه‌روه‌ها چۆنێتی خۆپاراستن له هاككردنی ئێمه‌یل و ئه‌كاونته‌كه‌ت.
یه‌كه‌میان رێگا ته‌قلیدییه‌كه‌یه كه كه‌مترین زیره‌كی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش له رێگای ئیمێلێكه‌وه ده‌بێت كه له خشته‌ت ده‌بات و واده‌كات ئیمێل و پاسۆرده‌كه‌ی خۆت بنووسیت و به ئاسانی هه‌مووی لای به‌رامبه‌ركه‌ت ده‌ربكه‌وێت، بۆ نموونه لینكێكت بۆ ده‌نێرێت و داوات لێده‌كات ئیمه‌یل و پاسۆرده‌كه‌ی خۆتی تێدا بنووسی، كه لای ئه‌و هه‌مووی ده‌ر‌ده‌كه‌وێت.
رێگەی دووه‌م به رێگه‌ی "خه‌مڵاندن" ده‌بێت كه پشت به پاسۆرده باوه‌كان ده‌به‌ستێت، بۆ نموونه ئه‌م جۆره پاسۆردانه (123456) یان (PASSWORD) یان چوار سفر و زیاتر، كه ئه‌مانه زۆر باون.
به‌رنامه‌كه به‌باشی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خه‌مڵاندنه به‌دوور بیت، پێویسته دووربكه‌ویته‌وه له‌وه‌ی پاسۆرده‌كه‌ت له ناوی ئیمێله‌كه‌ت یان ناوی سیانی خۆت یان بۆ نموونه ئاژه‌ڵێكی خۆشه‌ویستت هه‌بێت، دروستبكه‌یت، چونكه پێده‌چێت به‌و ناوانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداریت كردبێت و ئه‌وه‌ش ئاسانكاری ده‌بێت بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر بۆ هاككردنت.
به‌رنامه‌كه، رێگه‌ی سێیه‌می به وردی باسكردووه، كه هاكه‌رز پشتی پێده‌به‌ستێت، ئه‌ویش پێی ده‌وترێت "یاری ژماره‌كان".
ئه‌م رێگایه پشت به ماتماتیك ده‌به‌ستێت بۆ ئاشكراكردنی وشه نهێنییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌رنامه‌كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌زار به‌ش له چركه‌یه‌ك خه‌مڵاندن بۆ پاسۆردێك بكات كه له 7 ژماره یان پیت یان هه‌ردووكیان پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر وشه نهێنییه‌كه له 12 ژماره یان پیت یان هه‌ردووكی پێكهاتبێت، ئه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌توانێت له ماوه‌ی 3 خوله‌ك و 12 چركه‌دا خه‌مڵاندنی بۆ بكات و بیدۆزێته‌وه.
ئامۆژگاریش ده‌كات بۆ هه‌ر ئه‌كاونتێكت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیییه جیاوازه‌كان، پاسۆردێك دابنرێت، هه‌روه‌ها زیادكردنی پیتێكی جیاواز بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و پاسۆردانه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداربوو ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلێكی هاككرا، ئه‌وانی تر له‌ده‌ست نه‌دات.
به‌پێی ئامۆژگارییه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی BBC باشترین رێگا بۆ پاراستنی پاسۆرده‌كان ئه‌وه‌یه، وشه نهێنییه‌كان درێژبن، چونكه زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانرێت به‌و به‌رنامه ماتماتیكییه ئاشكرا ببێت، له‌به‌رئه‌وه تا پیت و ژماره‌كان زیاتربن، توانای ئاشكراكردنیان به‌و به‌رنامه‌یه كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه وشه‌یه‌كی نهێنی له 10 پیت و ژماره پێكبێت له‌گه‌ڵیدا یه‌كێك له ره‌مه‌زه‌كان هه‌بێت وه‌كو (@ یان # یان $ و ئه‌وانی تر) ئه‌وا لانی كه‌م كه‌سی هاكه‌رز سێ هه‌فته‌ی ده‌وێت بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پاسۆرده.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌وه‌ش ده‌دات كه پیت و ژماره‌كانی هه‌ر پاسۆردێك به‌شێوه‌یه‌ك بێت په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیتی گه‌وره و بچوك به‌كار بهێنه بۆ نموونه (A a) به‌وه‌ش هێنده‌ی تر توانای ئاشكراكردنی پاسۆرده‌كه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی

0 التعليقات:
إرسال تعليق