هه واڵ

لە ھەولێر گەنجێک لەکاتی مەلەکردن گیان لە دەست دەدات.. نوێكراوه‌ته‌وه‌ وێنه‌ی گه‌نجه‌كه‌ ببینه‌

ھەولێر ٥ ئاب / ئۆگۆست (PNA) - لەرووداوێکی نەخوازراو لە مەلەوانگای پارکی سامی عبدالرحمان گەنجێک دوای مەلەکردن ڕادەکشێت و گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە. 

ئەمرۆ رێکەوتی ۲۰۱٥/٨/٥، کاتژمێر (٥:۳۰)ی عەسر، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی مردن لە مەلەوانگای سامی عبدالرحمان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی (ئاراس محمود حمد)، تەمەن (۲۷) ساڵ، خێزاندارە، دوای ئەوەی مەلە دەکات لەنێو ئاوەکە دێتە دەرەوە و ڕادەکشێت، بەداخەوە، دواتر گیان لەدەست دەدات.

دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە، تەرمەکەی ھەڵگیرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کرا بۆ زانینی ھۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانەکەی.
شه یری بابه ت

ئه دمین Unknown

    كۆمێنت گۆگڵ
    كۆمێنت فه یس بووك

0 التعليقات:

إرسال تعليق