هه واڵ

پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ عیراقی بڵاوكرایه‌وه‌

هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق له‌ پرۆسه‌یه‌كدا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی‌ رزگار كرد كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ نزیك به‌نداوی‌ سه‌رسار له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستانی‌ داعشه‌وه‌ ئابڵوقه‌ درابوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق له‌ یه‌كتربڕی‌ سه‌رسار – ته‌قسیم پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نجام دا و توانی‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ رزگار بكات كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ ئابڵوقه‌ درابوون.

فه‌ریق روكن حامید ئه‌لمالیكی فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ "دابه‌زینی‌ هێزه‌كانی‌ سوپا له‌ یه‌كتربڕی‌ سه‌رسار – ته‌قسیم به‌بێ‌ زیان بووه‌ و به‌هۆی‌ خراپی‌ بارودۆخه‌كه‌ دوێنێ‌ شه‌و پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌".

حامید ئه‌لمالیكی ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كان رزگار كراون و رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش-یش زیانێكی‌ زۆری‌ پێگه‌یشتووه‌.

پێشتر خالید ئه‌لعوبێدی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "تیرۆریستان به‌ سێ‌ ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌ نزیك به‌نداوی‌ "نازم ئه‌لته‌قسیم" كه‌ به‌نداوێكی‌ بچووكه‌ و 28 كیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوی‌ سه‌رساری‌ ستراتیژییه‌وه‌ دووره‌وه‌ و و به‌هۆیه‌وه‌ 13 سه‌رباز شه‌هیدبوون هه‌شتی‌ تر بێسه‌روشوێن بوون".
شه یری بابه ت

ئه دمین Unknown

    كۆمێنت گۆگڵ
    كۆمێنت فه یس بووك

0 التعليقات:

إرسال تعليق