كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا، ئه‌وان داوای دادگایی‌کردنی جاش و موسته‌شاره‌كان ده‌كه‌ن. هاوکات داواش دەکەن دادوەر هاوژین کە فەرمانی گواستنەوەی دەرچووە، بگەڕێنرێتەوە شوێنی خۆی.
ئه‌حمه‌د عه‌لی كه‌سوكاری ئه‌نفال گوتی: '' ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه یاسا نییه له‌م وڵاته و یاسا سه‌روه‌ر نییه".
قوربانییانی ئه‌نفال په‌له‌مانتاران به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له به‌رامبه‌ر كه‌یسی به دادگایی گه‌یاندنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال.
به جێماوه‌كانی ئه‌نفال داوای روونكردنه‌وه له دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك - گه‌رمیان ده‌كه‌ن له باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی گوستنه‌وەو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو دادوه‌ر، كه به قسه‌ی خۆپیشانده‌ران خه‌مخۆری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانن.
زیاتر له ٤ كاژێر و ٣٠ خوله‌ک كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان چاوه‌ڕوانی دادوه‌ر بوون بۆئەوەی له نزیكه‌وه وه‌ڵامیان بداته‌وه، به‌ڵام دادوەر له ژووره‌وه به نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی گوتبوو كه ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین نییه، به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان گوتیان درێژه به خۆپیشاندانەكانیان ده‌ده‌ن تاوەكو وه‌ڵامێكیان ده‌ستده‌كه‌وێت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق