له‌ڕاپۆرتێكی كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری گه‌وره‌دا هاتووه، مهاراشترا كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ویلایه‌ته له هندستان و زۆرترین ناوچه‌ی شارستانی تێدایه، به به‌راورد به هه‌ر ویلایه‌تێكی تری ئه‌و وڵاته زه‌به‌لاحه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كێشه‌ی نیشته‌جێبون چاره‌سه‌ربكات، تا ساڵی 2022 پێویستی به زیاتر له 200 ملیار دۆلار هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه شارستانییه‌كان به هاتنی ساڵی 2050 دوو ئه‌وه‌نده‌ی لێبێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكارو خانووی نرخگونجاو ببێته سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ سیاسته‌مه‌داران و بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ساڵی 2011، زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی شارستانی له هندستان، له مهاراشترا ده‌ژین، زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش له پێنج شاردا جێگیر بون كه یه‌كێكیان شاری مومبایه كه 23 ملیۆن هاوڵاتی تێدا ده‌ژی و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین شاره‌كانی جیهان له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه.
سه‌رباری بونی زیاده‌یه‌كی زۆر له‌خانوی گرانبه‌های به‌رزی نه‌فرۆشراو له مومبای و چه‌ندین شاری تر، به‌ڵام ئه‌و شارانه به‌ده‌ست كه‌میی گورچكبڕی خانوی نرخگونجاوه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی كۆمپانیای كه‌ی بی ئێم جی ته‌نها ناوچه شارستانه‌كان له‌ویلایه‌تی مهاراشترا به‌هاتنی ساڵی 2022، پێویستیان به پێنج ملیۆن ماڵی نوێ هه‌یه.
نه‌بونی خانوی نرخگونجاو ته‌نها كێشه‌ی زه‌به‌لاح نیه كه یه‌خه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتووه، به‌ڵكو ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ی تره‌وه ده‌ناڵێنێت.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردووش وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ژن و منداڵی ئه‌و ولاته رایگه‌یاند، به‌باشتردانانی نێرینه له‌مێینه له‌وڵاته‌كه‌یدا، له‌ڕێگه‌ی له‌باربردنی كۆرپه‌ی كچ و فڕێدانی منداڵی تازه‌له‌دایكبوی كچه‌وه، رۆژانه ژیانی 2000 كه‌س له‌ناوده‌بات.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی یاساكانی هندستان دایكان و باوكان بۆیان نیه پشكنینی تایبه‌ت به‌زانینی ره‌گه‌زی كۆرپه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام تائێستاش له‌باربردن له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا باوه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ژماره‌ی كچان به‌به‌راورد به كوڕان له‌پاشه‌كشه‌دایه.
مانیكا گاندی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ژن و منداڵی هندستان به‌كه‌ناڵی NDT راگه‌یاند، هه‌موو رۆژێك دوو هه‌زار كچ له‌ناو منداڵدانه‌وه له‌ناوده‌برێن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ساڵی 2011، هه‌رچه‌نده باشبونێكی كه‌م له‌ڕێژه‌ی ژماره‌ی كچان بۆ كوڕان به‌به‌راورد به‌ئامارێكی 10 ساڵ له‌وه‌وبه‌ر رویداوه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی له‌دایكبونی كچان له‌كوڕان كه‌متره. هه‌روه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌شه‌ش ساڵ كه‌متره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه له‌مانگی ئایاری رابردودا بڵاوكرایه‌وه، له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا 12 ملیۆن كۆرپه‌ی كچ له‌هندستان له‌باربراون و به‌هۆی ئه‌مه‌وه له‌ساڵی 2011دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌زار كوڕێك 918 كچ هه‌بون.

0 التعليقات:
إرسال تعليق