پادشای ئوردن له رێگای كۆنسوڵی وڵاته‌كه‌یه‌وه له هه‌ولێر نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كونسوڵگه‌ری ئوردنیش له هه‌ولێر رایگه‌یاند: گه‌لی ئوردن بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندایه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ موهه‌نه‌د شه‌داد به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كونسوڵگه‌ریی ئوردن له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆنسوڵگه‌ری ئۆردن له هه‌ولێر بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی پاشای ئوردن بووه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
موهه‌نه‌د شه‌داد به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كونسوڵگه‌ریی ئوردن له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پادشا و گه‌لی ئوردن پێزانینێكی زۆریان بۆ كوردستان و ئازایه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه هه‌یه له دژی تیرۆریستان و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیی پادشای ئوردنیشی به سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان ڕاگه‌یاند.
وتیشی، هه‌ڵوێستی بارزانی له به‌رانبه‌ر تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ گه‌لی ئوردن و ناوچه‌كه مانایه‌كی زۆری هه‌یه، ڕاشیگه‌یاند گه‌لی ئوردن بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندایه.
هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ڕۆڵ و هاوسۆزیی پادشا و گه‌لی ئوردنی كرد و ئاماژه‌ی دا به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و ئۆردن و باسی له هاوخه‌می كوردستانیش كردووه له به‌رامبه‌ر شه‌هید كردنی فڕۆكه‌وانه ئوردنیه‌كه‌دا.
بارزانی وتیشی، تیرۆریستان شه‌ڕیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاند به‌ڵام به خۆڕاگری و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه ئێستا ده‌ستپێشخه‌ری له‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و تیرۆریستان تووشی شكستی گه‌وره هاتوون.

0 التعليقات:
إرسال تعليق