رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئاشكرای ده‌كات، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی بیره نه‌وتییه‌كانی له‌ده‌ستداوه كه پێشتر له عیراق ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتبوو، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه وێنه‌ی له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه و ته‌ئكید ده‌كرێته‌وه، داعش ته‌نیا یه‌ك بیره نه‌وتی له‌ژێر ده‌ستدایه كه رۆژانه ته‌نیا دوو هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌می هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌و دوو هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی داعش، ده‌كاته 5% له‌كۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه تا ئه‌م نزیكانه له‌ژێر ده‌ستیدابووه.
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سێ كێڵگه‌ی نه‌وتی له عیراق له‌ده‌ستداوه و ته‌نیا یه‌ك كێڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئێستا".
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه داعش توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زۆر و كاریگه‌ری نه‌ماوه كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆری بۆ په‌یدا بكات، ئه‌مه جگه له پێویستبوونی به سوته‌مه‌نی، وه‌ك رۆژنامه‌كه خستوویه‌تییه‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی سوودویچی زیتۆنگ، بڵاویكرده‌وه، دوای ده‌ركردنی داعش له تكریت له كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، چه‌كدارانی داعش ته‌نیا 5 له‌سه‌دی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیان له‌ژێر دستدا ماوه‌ته‌وه، كه پێشتر له ژێر ده‌ستیاندا بوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه، داعش سێ كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌ش كێڵگه‌ی حه‌مرین و عجێل كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڵام پێش جێهێشتنی كێڵگه‌كان، له‌لایه‌ن داعشه‌كانه‌وه ئاگر له‌و دوو كێڵگه‌یه به‌ردرا، وه‌ك وێنه‌كانی مانگه ده‌ستكره‌كان ئاشكرایان كردووه و راپۆرته‌كه پشتی پێبه‌ستووه.
رۆژنامه‌كه رونیشیكرده‌وه، به‌پێی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، داعش ناتوانێت به خێرایی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستیداوه، بیانگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌ڕوو، كه ته‌نیا كێڵگه‌ی "گیاره" كه رۆژانه دوو هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌می هه‌یه، له‌ژێر ده‌ستیدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه به‌هۆی ژێرخان و نه‌بوونی شاره‌زا، داعش ناتوانێت به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌ستی له سوریا قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی له عیراق بكاته‌وه، رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات: "داعش به زۆر ده‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت، به‌وه‌ش یه‌كێك له داهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته ژێر فشارێكی زۆره‌وه".

0 التعليقات:
إرسال تعليق