ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و باڵیۆزی نیازپاكی بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ست به سوریا، سێ داواكاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
ئه‌نجیلینا جولی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و باڵیۆزی نیازپاكی بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌وتارێكدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی مرۆیی له سوریا وتی: "تا ئێستا ١١ جار سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له عیراق، ئوردن، لوبنان، توركیا و ماڵتام كردووه، خۆزگه ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی له‌وێ بینیم ھه‌ندێكیان لێره بوونایه، یان ئه‌و ژنه‌ی له عیراق بینیم لێره بووایه كه كچه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه رفێندراوه و كراوه به كۆیله‌ی سێكس و رووداوه‌كه‌ی بۆ باس ده‌كردن".
جولی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له رووی برسێتی و كوژرانی كه‌سه نزیكه‌كانیان له پێكدادانه‌كاندا، چه‌ند نموونه‌یه‌كی ھێنایه‌وه و وتی: "نزیكه‌ی چوار ملیۆن په‌نابه‌ری سووری ھه‌یه، بوونه‌ته قوربانی جه‌نگێگ كه لایه‌نی نین، ھه‌روه‌ھا كه‌سیش ئه‌وانی ناوێت و ده‌رده‌كرێن و ھه‌بوونیان به‌زیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت".
جولی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاشكرایكرد كه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگریه له پێكدادان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان و پارێزگاریكردن له مرۆڤ و رزگاركردنیان، به‌ڵام له سوریا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست نه‌ھێنا، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی خۆی به‌جێنه‌گه‌یاندوه ره‌وش ئه‌و وڵاته زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی و تێكچوون رۆیشت.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی له‌مانگی شوباتی رابردوو بۆ كه‌مپی په‌نابه‌رانی سوریا، جولی وتی: "كه چوومه كه‌مپی په‌نابه‌ران، لێیان پرسیم بۆچی ھاوكاریمان ناكه‌ن و گه‌لی سوریا رزگار بكه‌ن ئایا ئێمه شایه‌نی ئه‌وه نین؟، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌وه‌ستاندنی ھۆكاری جه‌نگ و نه‌بوونی زانیاری و سیاسی نییه، ته‌نیا كه‌مته‌رخه‌می ئیراده‌ی ھه‌یه".
هاوكات ئه‌نجیلینا جولی سێ داواكاری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كرد له‌وانه: "یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ر، قبووڵكردنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاتانه‌وه، گه‌یاندنی ھاوكارییه‌كان، به‌تایبه‌تی ناساندنی ده‌ستدرێژی سێكسی وه‌ك تاوانی جه‌نگ ھه‌ژمار بكرێت و بكه‌ره‌كه‌ی سزا بدرێت".
وه‌ك وه‌بیر ھێنانه‌وه‌یه‌ك جولی ئاماژه‌ی به كۆچی ناچاری ٥٢ ملیۆن كه‌س له‌ناوچه‌كانی جیهان كرد و داوای له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كرد كه سه‌ردانی په‌نابه‌ران بكه‌ن تا له نزیكه ره‌وشی ژیانیان ببینن.

0 التعليقات:
إرسال تعليق