هه واڵ

ئەندامێكی‌ عەرەبی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك: پێشمەرگە ئامادەیە بۆ رزگاركردنی‌ حەویجە

ئەندامێكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك رایدەگەیەنێت، هێزەكانی‌ پێشمەرگە ئامادەن بۆ رزگاركردنی‌ قەزای‌ حەویجە بەهاوكاری‌ هێزە ئەمنییەكان و حەشدی‌ شەعبی‌، وتیشی، زیاتر لە 80 تەرمی‌ هاوڵاتیان كە بەدەستی‌ داعش شەهیدكراون، لە گوندی‌ بەشیرن.

محەمەد خەلیل، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك، بە سایتی‌ "غەد پرێس"ی‌ راگەیاند :" هێزەكانی‌ پێشمەرگە لە ئێستادا ئامادەن بۆ رزگاركردنی‌ قەزای‌ حەویجە لە پارێزگای‌ كەركوك لە دەستی چەكدارانی‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش".

ئاماژەی‌ بەوەشدا، كە رزگاركردنی‌ حەویجە بەهاوكاری‌ هێزە ئەمنییەكان و حەشدی‌ شەعبی‌ دەبێت، وتیشی :" رزگاركردنی‌ ئەو قەزایە لە چەند میحوەرێكەوە دەبێت".
ئەو ئەندامە عەرەبەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك، وتیشی :" تەرمی‌ ئەو 80 هاوڵاتییەی‌ گوندی‌ بەشیر، خراونەتە ژێرخاك و بە شۆفڵ داپۆشراون."

قەزای‌ حەویجە، یەكێكە لە قەزا عەرەبنشینەكانی‌ پارێزگای‌ كەركوك كە ژمارەی‌ دانیشتووانەكەی‌ بەپێی دوا ئاماری‌  ساڵی‌ 2011 نزیكەی‌ 450 هەزار كەس دەبێت.

شه یری بابه ت

ئه دمین Unknown

    كۆمێنت گۆگڵ
    كۆمێنت فه یس بووك

0 التعليقات:

إرسال تعليق