هه واڵ

ئافرەت ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی خاوەنی ئەم ڕەفتارانە بێت

مرۆڤەكان لەڕوی كەسایەتی و بیركردنەوەوە جیاوازن ،بەڵام كۆمەڵێك هەڵسوكەوتو ڕەفتار هەن كە ئافرەت ئارەزوو دەكات لەهاوسەرەكەیدا هەبێت لەوانەش:

1-ئافرەت ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی گرنگی پێبدات و هەموو كات ئەوەی بۆ دەرببڕێت كە خۆشی دەوێت .

2-ئەو پیاوەی كە گوێ لەهاوسەرەكەی ڕادەگرێت و دڵی دەداتەوە  كاتێك باسی كێشەیەكی خۆی بۆ دەكات و كێشەو بارگرانیەكان لەسەر هاوسەركەی كەمدەكاتەوە.

3-ئەگەر پیاو یارمەتی خێزانەكەی بدات ئەوە ئافرەت زیاتر هەست بەئارامی دەكات و زیاتر خۆشەیستی پێدەبەخشێت و زیاتر گرنگی بەمێردەكەی دەدات.

4-خانمان نرخی ئەو پیاوانە دەزانن كە لەپێناو بەدەست هێنانی ژیانێكی ئارام بۆیان خۆیان ماندوو دەكەن .

5-ئافرەت زیاتر هاوسەركەی خۆشدەوێت كاتێك بڕوای پێبێت و دڵی لێی پیس نەبێت و نرخی كەسوكاری هاوسەرەكەی بزانێت.

شه یری بابه ت

ئه دمین Unknown

    كۆمێنت گۆگڵ
    كۆمێنت فه یس بووك

0 التعليقات:

إرسال تعليق