ره‌نگه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلن، توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێ كه ئۆتۆمبێله‌كانیان ببه‌ن بۆ شۆردن یاخود كاتی ئه‌وه‌یان نه‌بێ، بۆیه خۆیان له‌كاتی پیسبوونی ئۆتۆمبێله‌كانیان به تۆز و خۆڵ، خۆیان له‌ماڵه‌وه ده‌یشۆرن. به‌ڵام پێویسته وریا بن و ئه‌م رێنماییانه له‌به‌رچاو بگرن، له‌كاتی شۆردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، چونكه گه‌ر ره‌چاوی نه‌كه‌ن، ره‌نگه زیان به بۆیاغی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بگه‌یه‌نێ و سه‌ره‌نجام زه‌ره‌ر بكه‌ن.
یه‌كه‌م: شۆردن به ئاو و سابوون: شۆردنی ئۆتۆمبێل به گیراوه پاككه‌ره‌وه‌كان بۆ لابردنی پیسی و رۆن له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانتان، زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ره‌ونه‌قی ئۆتۆمبێله‌كه ناهێلێت و رووخساری سه‌ره‌وه‌ی بۆیاغی ئۆتۆمبێله‌كه‌تان ده‌وڕشێنێت.
بۆیه پێویسته ئاو و سابوون به‌كاربێنن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تان، كه ماده‌ی كیمیایی كه‌می تێدا به‌كارهاتبێ، ئه‌مه زۆر سوودبه‌خشه و وه‌ك پاككره‌وه شله‌كان كه پڕن له ماده‌ی كیمیایی جۆراوجۆر زیان به ئۆتۆمبێل ناگه‌یه‌نێت.
دووه‌م: وشككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، هیچ گومانێك له‌وه نییه، ئاو به‌هێزترین و باشترین رێگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆیه تا ده‌كرێت زۆرتر پشت به ئاو ببه‌ستن له پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلدا و به‌رله‌وه‌ی بیشۆرن زۆر به‌باشی ئاو له ئۆتۆمبێل بده‌ن، به‌ڵام دوای شۆردنی ده‌بێ زۆر به وردی و به‌جوانی وشكی بكه‌نه‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی ئاو به ئۆتۆمبێله‌كانتان، ده‌بێته هۆی مراندنی ره‌نگی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی زۆر به‌مشێوه‌یه ئۆتۆمبێله‌كانتان بشۆرن و وشكی نه‌كه‌نه‌وه، زیانه‌كانی ئاو له‌م كاته‌دا ده‌بینن، به‌ڵام بۆ وشككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره په‌ڕۆیه‌ك نابێ و گونجاو نییه، به‌ڵكو پێویسته په‌ڕۆی تایبه‌ت به پاككردنه‌وه بكڕن، له‌و شوێنانه‌ی كه‌لوپه‌لی جوانكاری ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشن، ئه‌و جۆره په‌رۆ تایبه‌تانه، به‌جۆره ماده‌یه‌ك چه‌وركراون، كه زوو ئۆتۆمبێل وشكده‌كاته‌وه و به‌چاكی رێگری له‌وه ده‌كات, ئاو زیان به بۆیاغی ئۆتۆمبێله‌كانتان بگه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: ئامێری هه‌وا لێدان، به‌كارهێنانی وشككردنه‌وه‌ی و پاككردنه‌وه له رێی ئامێری هه‌واوه، پێویسته به شێنه‌یی بێ و نه‌ك به‌خێرایی و بێ حساب كردن بۆ هیچ شتێك، چونكه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كوندارن، ره‌نگه تۆز و پیسییه‌كان بباته ژووره‌وه و زیان به ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نێت، بۆیه باشتره فڵچه‌یه‌ك به‌ده‌ستتانه‌وه بێ و هه‌وا به‌شێنه‌یی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه به ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بده‌ن و به‌فڵچه‌كه‌ش شوێنه‌كان پاك بكه‌نه‌وه، به‌كارهێنانی ئامێری هه‌وا رووبه‌ڕوو بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی قوڵن زیانبه‌خشه.
چواره‌م: به‌كارهێنانی ده‌ست بۆ پاككردنه‌وه، ره‌نگه زۆرجار په‌ڵه‌یه‌ك یان ته‌نێك ده‌بینن كه ئۆتۆمبێله‌كه‌وه نووساوه و راسته‌وخۆ به‌ده‌ست لایده‌به‌ین، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه و زیانبه‌خشه، پێویسته بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تان په‌ڕۆیه‌كی نه‌رمی ته‌ڕ به‌كاربێنن و نابێ فشاریش بخه‌نه سه‌ر په‌ڵه‌كه ئه‌گه‌ر له ئۆتۆمبێل نه‌بووه‌وه، پێویسته به‌شێنه‌یی و وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: جیهانی ئۆتۆمبێل

0 التعليقات:
إرسال تعليق