بێگومان هۆکار زۆره بۆ ئهوهی کێشی زيادی لهش کهم بکرێتهوهو بۆ ئهو مهبهستهش چهندين رێگه ههيه، چ به وهرزشکردن بێت ياخود کهمکردنهوهی ئهو خواردنانهی هۆکارن بۆ زياد بوونی کێشی لهش.
لێره ئاشناتان دهکهين به کۆمهڵیک جۆری خواردن که راستهوخۆ کاريگهری ههيه لهسهر کهمکردنهوهی کێشی لهش و رێگهگرتن له زيادبوونی کێشی لهش، ئهوانهش بريتين له:
لێره ئاشناتان دهکهين به کۆمهڵیک جۆری خواردن که راستهوخۆ کاريگهری ههيه لهسهر کهمکردنهوهی کێشی لهش و رێگهگرتن له زيادبوونی کێشی لهش، ئهوانهش بريتين له:
1- هێلكە: بەگشتی بەسودە بۆ تەندروستی، بەگوێرەی توێژینەوەكان زیانی بۆ كۆلیسترۆڵ و جەڵدەی دڵ نیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەیانیان بخورێت كاریگەری بۆ دابەزاندنی كێش دەبێت.
2- شیر: زۆر بەسودە بۆ لەش، توێژینەوە ئەمریكاییەكان دەریدەخەن كە ئەو گەنجانەی رۆژانە 30 گرام شیر دەخۆنەوە، لەماوەی 6 مانگدا 5 كیلۆ لەكێشیان دادەبەزێت.
3- ماسی سهلهمون: ئەم جۆرە ماسییە وشکه ئەمەش وا دەكات كە سودبەخش بێت بۆ دابەزاندنی كێش، سالهمون بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایەو سەرەڕای ئەوەش زۆربەی پێكهاتە بەسودەكانی تێدایە.
4- سەوزەو ميوهکان: بەگشتی هەموو جۆرەكانی سەوزەو ميوهيهک ماددەی ریشاڵیی و ڤیتامینیان تێدایە، بەگشتی زۆر بەسودن بۆ دابەزاندنی كێش لەماوەیەكی كەمدا.
5- شوتی: مادی ئەمینۆی تێدایە بەگوێرەی زانیارە گشتییەكان ئەمینۆ رۆڵێكی باشی لەدابەزاندنی كێشدا هەیە بەتایبەتی لەماوەیەكی كەمدا، بەهەمان شێوەش بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە كە دیسانەوە سودێكی باشی هەیە بۆ تەندروستی.
6- چای سەوز: ئەم جۆرە چایە بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش، رۆژانە پێویستە پێنج كوپ لەم جۆری چایە بخورێتەوە بۆ دابەزاندنی كێش، سەرەڕای ئەوەش سودیكی باشی بۆ هەموو بەشەكانی ديکهی لەش هەیە.
7- تونا: بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایەو بەهەمان شێوە بڕێكی كەم كالۆری و چەوری تێدایە.
8- گوێز: هەرچەندە بەوە ناسراوە كە چەوری زۆر تێدایە، بەڵام بەسودەو كاریگەری باشی هەیە لەسەر دابەزاندنی كێش، دهشبێت رۆژانە بڕێكی كەمی لێ بخورێت.
9- ئاو: ئاو كالۆری تێدا نیەو هەركاتێك برسیت بێت دەتوانیت بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە كە دەتوانێت كۆنترۆڵی ئارەزووی خواردن بكات.
10- فاسۆلیای رەش: فاسۆلیای رەش بڕێكی زۆر پرۆتین و ریشاڵی تێدایە، لەرووی وزەشەوە بەسودە بۆ لەش.
11- پەنیری وشك: ئەم جۆرە پەنیرە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە، وە هەروەها چەوری كەمی تێدایەو یارمەتییەكی زۆر دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.
12- ماست: ماست زۆر بەسودە بۆ ئەوەی بتەوێت بە كێشێكی كەم بمێنیتەوە، بەكتریای بەسودی تێدایە بۆ ریخۆڵە.
13- زەڵاتە: زەڵاتە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ،لەبەرئەوەی پێك هاتوە لە میوەو سەوزە بۆیە كاریگەری بۆ سەر دابەزاندنی كێش هەیە.،دەبێت رۆژانەش بەردەوام بخورێت.
14- ترێ و توتڕك: ئەم جۆرە میوانە بڕێكی كەم چەورییان تێدایەو دەتوانێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ پڕ كردنی گەدە بەبێ قەڵەو بوون.
15- قاوە: قاوە سودێكی گەورەی هەیە بۆ پرۆسەی گۆڕینی قۆناغی خواردن بۆ وزەوو هاوكات سودێكی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی كێش بۆ ئەوەی كێشێكی گونجاوت هەبێت، رۆژانە 2 جار قاوە بخۆرەوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق