بەشێوەيەکی فەرمی و بۆ سێيەمين جار لەسەر يەک، يانەی بايرن ميونيخ توانی پێشوەختە ببێتە پاڵەوانی خولی پلە يەکی ئەڵمانيا (بۆندسيگا).
دوای ئەوەی يانەی بايرن ميونيخ توانی لە يارييەکەی خۆی بەرانبەر بە هێرتابەرلين لە هەفتەی ٣٠ی خولی ئەڵمانيا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە چاوەڕوانی ئەنجامی ياریی ميونشنگلادباخ و ڤۆڵفسبۆرگی رکابەری ـدا بوو، دواجار دەرکەوت پاڵەوانی ئەمساڵيش بەفەرمی بايرن ميونيخە چونکە ڤۆڵفسبۆرگ شکستیهێنا.
لە ئێستادا چوار هەفتەی خولەکە ماوەو بايرن ميونيخ بەکۆکردنەوەی ٧٦ خاڵ لە خانەی يەکەم دێت و ڤۆڵفسبۆرگ ـيش بەکۆکردنەوەی ٦١ خاڵ لە خانەی دووەم دێت، بەپێی ئەو ريزبەندييەش بايرن بۆتە پاڵەوان و چوار يارييەکەی ديکەی هيچ قورساييەکی نەما.
ئەمەش بووە نازناوی ژمارە ٢٥ بۆ باڤارييەکان و دووەميش بۆ پێپ گوارديۆلا، چونکە لە ٢٠١٣ەوە بۆتە راهێنەری ئەو يانەيە.

0 التعليقات:
إرسال تعليق